سەردێڕ:

عێراق کرێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا کەمدەکاتەوە

PM:03:22:14/08/2025

1556 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، رەزامەندیدا لەسەر کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا بە رێژەی ٪٢٥ و ٥٠٪.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ـی ئابی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، دوو جۆر داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بە رێژەی ٥٠٪ بۆ هەموو ئەو خوێندکارانەیە کە لەسەر کورسی گشتی و تایبەت وەرگیرابوون، بەڵام بەهۆی بڕیاری گواستنەوەوە ناچارکراون بەشێوازی پارالێڵ و بە پارە خوێندنەکەیان تەوابکەن.

داشکاندنەکەی دیکەش هەموو خوێنکارانە دەگرێتەوە کە لە بنەڕەتدا بە شێوازی تایبەت (پاراڵێڵ) وەرگیراون، کرێی خوێندنیانی سەرجەمیان بە رێژەی ٢٥٪ کەمدەکرێتەوە بۆ هەموو ساڵەکانی خوێندنیان.













گەلەری