سەردێڕ:

ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە بەم رێگەیە دەتوانن ببن خاوەنی فۆڕمی خۆراک

PM:02:08:14/08/2025

21344 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی راگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە قۆناغی دووەمی پرۆسەی بە ئەلکترۆنی پسووڵەی خۆراک دەستپێدەکات و دەتوانرێت منداڵانی تازە لەدایکبوو و ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە تۆماربکرێن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ـی ئابی ٢٠٢٥، سیامەند قادر، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، وادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا ٢٥ ی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت و دواتر دەکرێت بە پارە، لە قۆناغی دووەمیشدا مامەڵەکانی دیکە چالاک دەکرین.

وتیشی، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەی خستەڕوو کە قۆناغی دووەمی ئەپڵیکەیشنەکە لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە چالاک دەبێت و تیایدا ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو تۆماردەکرێت و ئەو کەسانەشی کە تازە هاوسەرگیریانکردووە دەتوانن لە قۆناغێ دووەمدا خۆیان جیا بکەنەوە لە لە خێزانی باوکیان.

روونیشکردەوە، تازە هاوسەران پێویستە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە بەڵگەنامەی هاوسەرگیری و کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری بە سکان کراوی تۆماربکەن لەگەڵ دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی زانیاری ئەو بریکاری خۆراکەی دەیانەوێت لەوێوە بەشەخۆراک مانگانە وەربگرن.

باسی لەوەشکرد، هەروەها مامەڵەی گواستنەوە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر لە قۆناغی دووەمدا چالاک دەبێت و ئەگەر تا ناوەراستی مانگی ئەیلول چالاک نەکرا، ئەوا بە دڵنیایەوە لە تشرینی یەکەمەوە چالاک دەبێت.













گەلەری