سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە بۆ پۆلی ٩ و ١٢ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

PM:06:50:11/08/2025

2688 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم روونكردنەوەیەك دەربارەی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەکان، كە پۆلی نۆی بنەڕەتی و ١٢ـی ئامادەییان هەیە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، لە ئێستاوە هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەتوانن ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دەرەکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) ببینن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١١ـی ئابی ٢٠٢٥، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان تایبەت بوو بە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، وەزارەت پۆلێنبەندی و شیکاری ئەنجامدا بۆ هەموو ئەو قوتابخانانەی کە پۆلی نۆیەمی بنەرەتیان هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێرەوە ئەو ئەنجامانە بۆ هەموو قوتابخانەیەک ڕادەگەیەنین لەناو ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) .

دەشڵێت، دوای تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بەهەمان شێوە شیکاریی و پۆلێنبەندی بۆ ئەنجامەکانی هەموو ئەو قوتابخانانە دەکرێت کە پۆلی ١٢ـی ئامادەییان هەیە.

جەختیشی كردووەتەوە، لە هەمانکاتدا لەئێستاشەوە هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەتوانن ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دەرەکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگان) ) ببینن.

لەم دوو وێنەیەی خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە کە چۆن دەتوانن سەیری ئەنجامەکان بکەن لەناو ئەپڵیکەیشنی ( ئی- هەڵسەنگاندن):













گەلەری