رۆژنامەی نیویۆرك تایمز دەڵێت، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، سێ كەسی وەك جێگرەوەی خۆی دیاری كردووە لە ئەگەری كوژرانی لە شەڕی ئیسرائیلدا.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە زاری سێ بەرپرسی ئێرانییەوە كە ئاگاداری پلانەكانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێرانن بۆ جەنرۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویکردەوە، خامنەیی سێ پیاوی ئایینی بۆ جێگرەوەی خۆی دیاریكردووە تا لە ئەگەری كوژرانی لە شەڕی ئیسرائیلدا، جێگەی بگرنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران خامنەیی، لە
شوێنێکی پارێزراوی نهێنی دەمێنێتەوە و هەر لەوێ کاروبارەکانی بەڕێدەکات و لەرووی
ئەمنییەوە تەواو پارێزراوە، تەنانەت پەیوەندییەکانیشی سنووردار کردووە تا
دۆزینەوەی قورستربێت.
باسی
لەوەشکرد، خامنەیی لیستی ناوی کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازیی دیاریکردووە، لە ئەگەری
کوژرانی زیاتری فەرماندەکانی بیانکاتە شوێنگرەوەیان لە نزیکترین کاتدا.
هەروەها،
سێ کەسیشی وەک کاندید بۆ شوێنگرتنەوەی خۆی لە ئەگەری کوژرانی دەستنیشانکردووە تا
یەکێک لەوان ببنە رابەری ئێران.