PM:07:21:21/06/2025
2600 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە تا ئێستا ئاساییە، تەنانەت ئەگەر گەرووی هورمزیش دابخرێت کێشەیان بۆ دروستنابێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق وتی، کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکان ئاساییە، بەرهەمهێنانی نەوت هیچ کێشەیەکی بۆ دروستنەبووە و کارمەندانی بیانی ناو کێڵگە نەوتییەکان کە بە شێوازی شەفت کاردەکەن بەردەوامن لە کاری خۆیان و عێراقیان جێنەهێشتووە.
باسی لەوەشکرد،
تا ئێستا هەناردەکردنی نەوت ئاساییە، لە حاڵەتی داخستنی گەرووی هورمزیش ئەوان
رێگای جێگرەوەیان هەیە کە وەزارەتیان کاری لەسەردەکات.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، کارمەندانی بیانی ناو کێڵگە نەوتییەکان بەردەوامن لە کاری خۆیان و
عێراقیان جێنەهێشتووە.