سەردێڕ:

سودانی جەخت لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە دەکاتەوە کە هەلی کار دەڕەخسێنن

PM:04:36:21/06/2025

1828 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە گرنگی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە دەکاتەوە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان هەیەکە رێگە خۆشدەکات بۆ پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان و یارمەتیدەرە بۆ رەخساندنی هەلی کاری زیاتر.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی پارێزگاری دیوانیە و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە کرد و لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە بارودۆخی خزمەتگوزاری و ژیان لە پارێزگاکە و پێشکەوتنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری کرا.

هەروەها، سودانی جەختی لە گرنگی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کردەوە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان هەیە، کە رێگە خۆشدەکات بۆ پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان، یارمەتیدەرە بۆ رەخساندنی هەلی کار.

هاوکات، جەختی لە پاڵپشتی حکومەت بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت و پێویستی دەزگاکانی پارێزگا بۆ دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ ئەوان کردەوە.













گەلەری