PM:03:26:17/06/2025
89136 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچەی هەرێم کۆببێتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت فەرمانێکی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەربکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، چاوەڕێ دەکرێت دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەربکات و وەزارەتی دارایی عێراق راسپیرێت کە مووچەی هەرێم بنێرێت.
باسی لەوەش کرد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ
هەردوو لایە و هەرێمیش پابەندی رێککەوتنەکان دەکات، کە خۆی لە رادەستکردنی داهاتی
نەوتی و ناوخۆ و نەوت دەبینێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی ٤٥ رۆژە مووچە دابەشنەکراوە
و حکومەتی ماوەبەسەرچووش ٢٣ ترلیۆن دینار داهاتی نەوت و ناوخۆی لەبەردەستدایە و
ئامادە نییە بیدات بە مووچە و یەک دیناریشی دیار نییە.