سەردێڕ:

نرخی زێڕ نزمبووەوە؛ گەیشتە چەند؟

AM:08:49:27/06/2025

43112 جار خوێندراوەتەوە

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە ٣٠ دۆلار نزمبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٤ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٢٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٧ دۆلار نزمبووەوە.

ناجێگیری نرخی زێڕ دوای رەخنە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت لە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نیگەرانی دروستکردووە لەسەر ئەوەی بانکەکە لەژێر فشاری سەرۆکی ئەمریکا، سەربەخۆیی خۆی لەدەست بدات.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٨ هەزار دینارە

 













گەلەری