سەردێڕ:

شەپۆلێکی خۆڵبارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە

AM:11:45:28/06/2025

28608 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارینیکی کەم ئاسمانی چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما بگاتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دەشڵێت، خۆڵبارینیکی کەم لە ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
کەشناسی عێراقیش پێشبینی دەکات سەینێ پلەکانی گەرما بگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی و دەڵیت، رۆژانی داهاتوو تۆز و خۆڵ ناوچەکە دەگرێتەوە. 

هاوکات، بەرزترین پلەی گەرما لە سنووری گەرمیان دەبێت بە ٤٨ پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٤٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٤٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤٣ پلەی سیلیزی

سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٧ پلەی سیلیزی

 

 

 

 













گەلەری