AM:11:36:26/06/2025
53628 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان بكرێت بۆ داواكردنی مووچە و مافی مامۆستایان و فەرمانبەران بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ریگریان لێکرا و بەشێک لە تیمە رۆژنامەنووسیەکانیش دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەهۆی ئەوەی نزیکەی دوو مانگە مووچە دابەشنەکراوە، بەشێک لە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی سلێمانی گردبوونەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکرا.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تیش باسی لەوەکرد، هێزە ئەمنییەکان بەشێک لە تیمە رۆژنامەنووسیەکانیان لەناو خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکردووە و تا ئێستا ئازاد نەکراون.
رێگریکردن لە خۆپیشاندەران لە کاتێکدایە، کە ماوەی دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی مانگی پێنج و شەش نادیارە.