سەردێڕ:

گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات

PM:06:42:23/05/2025

9260 جار خوێندراوەتەوە

خولی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمریكا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا كۆتایهات و بەگوێرەی وتەی وەزیری دەرەوەی عومانیش كە نێوەندگیری دانوستانەكەیە، هەندێك پێشكەوتن هەبوو.


ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، خولی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان ئێران و ئەمریكا كە لە رۆما كۆتایهات.

وتیشی، لە خولە نوێیەدا گفتوگۆ لەبارەی سزا نوێكان و بابەتە دژ بەیەكەكانی ئەمریكا كراوە.

هاوکات، بەوتەی بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، گفتوگۆكان پێشكەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام نەگەشتونەتە ئەنجامی كۆتایی.
ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارن لە رۆژانی داهاتودا ئەو بابەتانەی كە ناڕونن، رونبكرێنەوە و بەرەو رێككەوتن هەنگاو بنێنین.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە ١١ی ئایاری ئەمساڵ، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان هەردو شاندی ئەمریکا و ئێران لە پایتەختی عومان بەڕێوەچوو هەردوو شاند لە بارەی پرسی ئەتۆمی تاران و هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران گفتوگۆیان كرد و چوارەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێراندا بوو.

هـ.ئـ













گەلەری