سەردێڕ:

سودانی بە هاوپەیمانێتییەکى نوێ بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق دەکات

PM:07:27:20/05/2025

6680 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە هاوپەیمانێتییەکى نوێ بەشدارى لە هەڵبژاردنى چاوەڕوانکراوى پەرلەمانی عێراقدا دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق راگەیاندووە.

هەروەها، هاوپەیمانییەکە لەژێر ناوى ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانە و لە راگەیەندراوى پێکهێنانیدا هاتووە، وەک پابەندییەک بەو بەڵێنانەى بە گەل دراون و بۆ تەواوکردنى رێچکەى ئاوەدانکردنەوە و چاکسازى کە حکومەت لە رێگەی بەرنامەکەیەوە هەنگاوى بۆ ناوە.
باس لەوەشکراوە، ژمارەیەک هێز و رەوتى نیشتمانى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە تشرینى دووەمى داهاتوو ئەنجامبدرێت، رادەگەیەنن
.

هاوکات، هاوپەیمانێتییەکە حەوت لایەن و رەوتى سیاسى لەخۆدەگرێت، دیارترینیان رەوتى فوراتەین-ە کە سودانى سەرۆکایەتی دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە ١١ـی تشرینى دووەمى داهاتوو هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.


هـ.ئـ














گەلەری