ئەمڕۆ شەممە، لە گەڵ کردنەوەی بازاڕەکان دوای پشووەکانی جەژن نرخی هەر ١٠٠دۆلارێک ١٥٠ دینار دابەزیوە. هاوکات، نرخی زێریش بەجێگیری ماوەتەوە.
١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار.
١٠٠ یۆرۆ بە ١١٨ دۆلار.
١٠٠ پاوەن بە ١٣٧ دۆلار.
١٠٠ دۆلار بە ٨٣٠ لیرەی تورکی.
١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٢٤٢ هەزار تمەن.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٧ هەزار و ٩٤٥دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٠٢ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلار و ٩٥ سەنتە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٨ هەزار دینارە.