سەردێڕ:

لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بە بەشداری سەرکردەی چەندین وڵات دەستی پێکرد

AM:11:50:17/05/2025

4232 جار خوێندراوەتەوە

٣٤ـەمین لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بە بەشداری سەرکردەی ٢٢ وڵاتی عەرەبی و چەندین وەفدی وڵاتانی دیکە لە بەغدا دەستی پێکرد.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، ٣٤ـەمین لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا دەستی پێکرد، سەرکردەی چەندین وڵات تێێدا بەشدارن و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

هاوکات، سەرۆك وەزیرانی عیراقیش پەیامێكی دەستنوسی لەبارەی لوتكەی عەرەبییەوە بڵاوكردەوە و وتی، ئەمڕۆ بەغدا سەرکردەکان كۆدەكاتەوە بۆ داڕشتنی دیدێكی ستراتیژی نوێ‌ بۆ داهاتوو.
هەروەها، له‌ لوتكه‌كه‌دا ده‌یان سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی به‌شدارن و تیایدا تاوتوێی كێشه‌كانی غه‌زه‌، سوریا و د‌وخی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێت.
له‌ كارنامه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیدا سه‌رجه‌م دۆسیه‌ و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌و پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كانیش گفتووگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.
سەرۆک و بەشداربووەکانی لووتکەی عەرەبی پێکهاتبوون لە : تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، مەحمدود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، رەشاد عەلیمی، سەرۆکی یەمەن، حوسێن شێخ مەحموود، سەرۆکی سۆماڵ، عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودییە، عەبدوڵلا عەلی عەبدوڵلا، وەزیری دەرەوەی کوێت، جەعفەر حەسەن، سەرۆک وەزیران ئوردن، نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، شهاب بن تاریق سەعید، جێگری سەرۆک وەزیرانی عوممان، شێخ مەنسور بن زاید ئەلنەهیان، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارا، ئیبراهیم جابر، ئەندامی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، محەمەد عەلی بن ئەحمەد ئەلهادی، وەزیری دەرەوەی تونس، ئەحمەد عەتاف، وەزیری دەرەوەی جەزائیر، عەبدولـلەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین، عەبدولقادر حسێن، وەزیری دەرەوەی جیبووتی، مبایە محەمەد، وەزیری دەرەوەی کۆمۆرۆس، ناسر بۆریتا، وەزیری دەرەوەی مەغریب، محمد عولد چیخ ئەلغەزونی، سەرۆکی مۆریتانیا، عەبدولموتەلیب سابت، نوێنەری کۆمکاری عەرەبی و باڵیۆزی لیبیا لە میسر.

هاوکات، بە بەشداربوونی چەندین میوانی تر لووتکەی عەرەبی بەڕێوەچوو.


هاشم ئازاد

















گەلەری