سەردێڕ:

ئەردۆغان و زیلینسکی سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆکرانیا و رووسیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە

PM:03:48:15/05/2025

3200 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی جەنگی سێساڵە و ئەنجامدانی ئاگربەست لەگەڵ رووسیا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

هەروەها، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەکەدا، ئەردۆغان و زیلینسکی و شاندی رووسیا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا تاووتوێ بکەن و ئاگربەست رابگەێندرێت.

پێشتریش کرێملن رایگەیاند، پوتن بەشدار نابێت لە کۆبونەوەکەی ئیستانبوڵ لە بری خۆی راوێژکارەکەیی و جێگری وەزیری بەرگری و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەنێرێت بۆ دانوستانەکە.

هاوكات، زیلینسکی لە چەند رۆژی رابردوودا وتی، ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە دانوستانێک کە کۆتایی بە جەنگ و ئاڵۆزییەکان بهێنێت.













گەلەری