وەزارەتی دەرەوە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و وەستاندنی شەڕی چەکداری و دانانی چەک، دەشڵێت بە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگی دەزانن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد و بە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگیشی دانا کە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەم راگەیاندنە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی راستەقینە دەکات بۆ پێشخستنی هەوڵەکانی
ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێ لە ناوچەکدا.
هەروەها، پشتیوانی خۆی بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دووپاتکردەوە کە دەبنە هۆی چەسپاندنی
ئاشتی و سەقامگیری و جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئەمنییەکان لە رێگەی
گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بە شێوەیەک کردەوە کە خواستەکانی گەلانی ناوچەکە بۆ ئاسایش و
گەشەپێدان بەدیبهێنێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رۆژی
دووشەممەی ئەمڕۆ رایگەیاند، کە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و کۆتایی بە زیاتر لە چوار دەیە
لە خەباتی چەکداری دژی دەوڵەتی تورکیا هێناوە.
هاشم ئازد