AM:11:26:11/05/2025
2204 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە دروستکردنی پاسی گواستنەوەی گشتیی کارەبایی لە ناوخۆی بەغدا دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە لێدوانێکدا بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە کۆمپانیاکە قۆناغی دووەمی پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی گشتی دەستپێدەکات، دیارترینیان کردنەوەی هێڵی بەغدا، کە دەکەوێتە ناوچەی عەلاوی بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و بەپێچەوانەشەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی دروستکردنی پاسی
کارەبایی لە ناوخۆی بەغدا، لەلایەن وەزارەتەوە چاودێری و لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و
نیازیان هەیە ئەم ئەزموونە لە بەغدا جێبەجێبکەن.
شـ.فـ