بانکى ناوەندى عێراق دابینکردنى دۆلار بۆ بازرگانان بە نرخى فەرمى بە هۆکارى بەرزبوونەوەى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار دادەنێت، کە بەهۆیەوە خواست لەسەر دراوى بیانى لە بازاڕى رەش کەمبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەممار حەمەد، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی بە رۆژنامەى سەباحى راگەیاند، ئەم زیادبوونە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی ئەو سیاسەتە دراوییەیە کە بانکەکە پەیڕەوی دەکات لە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بازاڕی رەش و هاوتەریب، دابینکردنی سەرچاوەی سەلامەت و شەفاف بۆ دابینکردنی دراوى بیانى بۆ بازرگانی دەرەکی.
روونیشیکردەوە،
ئەم سیاسەتە وایکردووە بازرگانان لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە دۆلار بەدەستبهێنن
کە پابەندن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانەوە، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بازاڕی رەش و
هاوتەریب ببەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بانکی
ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی کارایی کارکردنی بۆ ئاستێک کە لەگەڵ ستانداردە بانکییە
نێودەوڵەتییەکان بگونجێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە پایەیەکی بنەڕەتی لە بزوێنەری
گەشەسەندنی ئابووری لە عێراقدا.
بەگشتى
لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا نرخى دۆلار بەرامبەر دینار نزیکەى ١٥٪ نرخەکەى
لەدەستداوە و دینار بەرزترین ئاستى لەماوەى زیاتر لە ساڵێکدا تۆمارکردووە.
مەزهەر محەمەد
ساڵح راوێژکارى دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق دابەزینى نرخى دۆلارى بەرامبەر دینار
و کەمى خواست لەسەر دۆلار، هەفتەى نرخەکە بەرەو نرخى فەرمى هەنگاو دەنێت و لەچەند
رۆژی رابردوودینار بەرێژەى نزیکەى ١٥٪ بەرزبووەتەوە.
باسی لەوەشکرد،سەرکەوتنى بانکى ناوەندى عێراق لە
پارەدارکردنى بازرگانى دەرەکى بە دراوى بیانى وبۆ کەرتی تایبەت و گەورە
بازرگانان، هۆکارى یەکەمى دابەزینى بەهاى دۆلارە، لەگەڵ دەستپێکردنى مامەڵەکردن بە
یۆرۆ و درهەمی ئیماراتی و یوانی چینی لەگەڵ بازاڕەکانی ئیمارات و تورکیا و چین کە
گەورەترین ناوەندەکانی بازرگانین بۆ عێراق.
شـ .فـ