PM:02:41:08/05/2025
1284 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش عێراق بگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم و جۆدا.
ئەمڕۆ پێنچشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، مەهدی زەمد قەیسی راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو رووبەرانەی کە چێنراون بە گەنم و جۆ، زیاترە لە پێنج ملیۆن دۆنم، چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵیش بگەینە ئاستی خۆبژێوی لەو دوو بەرهەمەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوەیەدا دروێنە دەستی
پێکردووە و لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی بەبازاڕکردنیدا، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠
هەزار تەن گەنم خراوەتە بازاڕەوە.
وتیشی،
ئەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژەیەکی باشن بۆ وەرزێکی پڕ لە بەرهەم کە بەشدار دەبێت لە
بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە گەنم و جۆدا