سەردێڕ:

ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتن بەچی؟

PM:12:30:28/04/2025

1416 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئێران لە دۆخێکی باشدایە و وتیشی نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، باسی لەوەشکردووە، پێی وانیە پێویستیان بە هێرشکردن بێت بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران و وتیشی، ئەوان کارێکی باش ئەنجامدەدەن و دڵنیایە لەوەی دەگەن بە رێککەوتنێک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە نێوەندگیری دەسەڵاتدارانی عوممان نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران سێ کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و هەردوولاش دەڵێن، کۆبوونەوەکانیان ئەرێنی بوون و دانوستانەکان بەرەوپێشچوون.

 

 

 













گەلەری