سەردێڕ:

کۆمسیۆن: بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژترین وادەمان داوە

AM:10:00:28/04/2025

768 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵیت، بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژترین وادەی داوە و وتیشی، ژمارەی ئەو هاوپەیمانیە سیاسیانەی تۆمارکراون گەیشتووەتە ٦٤ هاوپەیمانی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن باسی لەوەش کردووە، بەردەوامن لە تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان وەک ئامادەکارییەکان بۆ هەلبژاردنەکانی داهاتوو.

هەروەها وتیشی، ژمارەی ئەو هاوپەیمانیە سیاسیانەی تۆمارکراون گەیشتووەتە ٦٤ هاوپەیمانی کە پێشتر سەرجەمیان تۆمارکرابوون.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمسیۆن چاوەڕێی راگەیاندنی خواستی لایەنە سیاسییەکانە بۆ بەشداریکردن.

 













گەلەری