PM:02:35:27/04/2025
1388 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، یەکەم چارەسەری شێرپەنجەیان بەرهەمهێناوە کە بەپێی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان دروستکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەیان بەرهەمهێناوە و یەکەم باریش لە داهاتوودا هەناردەی دەرەوە دەکەن.
هاوکات وتیشی، دەرمانەکە بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان دروستکراوە
و لە رووی کوالێتییەوە پێشکەوتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە عێراق لە رووی تەندروستییەوە پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە
و لە رێگەی گرێبەستکردنەوە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بیانیەوە بەرهەمهێنانی چەندین
جۆر دەرمانی دەستپێکردووە.