AM:08:58:27/04/2025
1960 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق وتی، لەسەر بڕیارێکی پێشوو کار بۆ دامەزراندنی هەشت هەزار لە دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بروانامەی باڵا لە دامەزراوە حکومییەکاندا دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەعد لامی، وتەبێژی فەرمی ئەنجومەن رایگەیاند، کە ئەنجومەن لە پرۆسەی پێشکەشکردنی راپۆرتێکی ورددایە لەسەر سەرجەم کارەکانی دامەزراندنی کارمەند بۆ دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوە و وەرگرتنی رەزامەندی.
وتیشی پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی سێیەم و دواتر بە پێی پێویستی بەسەر دامەزراوەکانی حکومەتدا دابەشیان دەکرێت.
هاوکات وتیشی، ئەمەش
بۆ خستنەگەڕی سیستەمی "کۆدەکان" بۆ ئەو نمرانەی کە ماونەتەوە بۆ دەستپێکردنی
قۆناغێکی نوێی کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئەوانەی دەستکەوتی باڵا و خاوەن بڕوانامەن.