سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:36:27/04/2025

31716 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ لەجێگیریدا ماوەتەوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ١٧ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تاڕادەیەک لە جێگیریدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٣١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٨ هەزار دینارە

 

 

 















گەلەری