AM:10:32:26/04/2025
776 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بزوتنەوەی حەماس لە قاهیرە لەگەل بەرپرسانی میسر کۆببنەوە بۆ تاووتوێکردنی ئەگەری ئاگربەست لە غەززە و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوکات بەگوێرەی میدیاکانى ئیسرائیل، بڕیارە دەیڤد پارنیا سەرۆکى دەزگای هەوڵگری ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک لەسەر بارمتەکان لە غەززە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە جەنگ حکومەتی ئیسرائیل رەشنووسێکی ئامادەکردووە بۆ رێککەوتن
لەسەر ئاگربەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ حەماس، بەپێی رەشنوسەکە چەکدارانی حەماس غەززە چۆڵ
دەکەن و بارمتەکان بەرامبەر ژمارەیەک زیندانییە فەڵەستینییەکان ئازاد دەکەن.