دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٧ دۆلار نزمبووەوە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تاڕادەیەک لە جێگیریدایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی
بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای
ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی
نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٣١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٨ هەزار دینارە