PM:02:57:25/04/2025
1120 جار خوێندراوەتەوە
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای روسیا لە مۆسکۆی پایتەخت بە تەقینەوە کوژرا و حکومەتی روسیاش دەڵێت، تەقینەوەکە بە بۆمبی چێندراوی دەستی ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دەزگای بازەی روسی کە پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانەوە هەیە دەڵێت، بۆمبەکە لە ئۆتۆمبێلێکدا دانراوە و لەوکاتەی کە یارۆسلاڤ مۆسکالیک بەلای ئۆتۆمبێلەکەدا رۆشتووە تەقێندراوەتەوە.
هاوکات حکومەتی روسیا وتی، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە هۆکاری و
شێوازی کوشتنی لیوا یارۆسلاڤ مۆسکالیک و وتیشی، تا ئێستا هیچ لایەنیک بەرپرسیارێتی
ئەنجامدانی تەقینەوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەنگاوەکان بۆ رێککەوتنی ئۆکرانیا و روسیا گەورەتر
کراون و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە وتی، ئامادەن لەگەڵ ئۆکرانیا رێکبکەون و ترەمپیش
ستیڤ ویتکۆڤی ناردووە بۆ روسیا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پوتن سەبارەت بە ئاگربەست.