AM:11:30:25/04/2025
868 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وەفدێکی دیبلۆماسی و تەکنیکی و پسپۆڕ بەرەو مەسقەت بەڕێدەكەوێت، بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقایی ئاماژەی بە لێکگەیشتنی نێوان هەردوولا کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی و لە ئاستی پسپۆڕان، هاوشانی ئامادەبوونی دانوستانکاری باڵای هەردوو وڵات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە، پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا، پێویستی بە نیەتپاکی
و جدی بوون و واقیعبینی لایەنی بەرامبەرەوە هەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەزموون و پێشینەکانی
رابردووی لەبەرچاو دەگرێ و بەپێی هەڵسوکەوتەکانی لایەنی بەرامبەر کارەکانی خۆی رێکدەخات
و داکۆکی لە ماف و بەرژەوەندیەكانی خەڵكی ئێران دەكات.