سەردێڕ:

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:42:25/04/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەک لە نزیک شارۆچکەیەکی بەناوبانگی کەنار دەریا لە تایلەند کەوتە ناو دەریاوە و بەهۆیەوە پێنج کەس لەناو فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئارچایۆن کرایتۆنگ، وتەبێژی پۆلیسی تایلەند رایگەیاند، فڕۆکەکە بۆ گەشتێکی تاقیکاری ئەنجامدەدرا بۆ ئامادەکاری بۆ مەشق کردن لە "هواهین" لە ئەنجامدا کەوتە خوارەوە و ٥ کەسی ناو فرۆکەکە گیانیان لەدەستدا.

هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاکان پێدەچێت فڕۆکەکە جۆری ڤایکینگ" DHC-6 Twin Otter" ە و بەپێی وتەبێژی پۆلیسی تایلەند، شەش کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون کە سەرجەمیان ئەفسەری پۆلیس بوون.

سەرەتا ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج کەس لەشوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و کەسەکەی دیکەش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بەڵام دواتر پێداچوونەوەی بە ژمارەی گیانلەدەستدان کرا بۆ پێنج کەس و رایگەیاند، ئەو ئەفسەرەی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە باری تەندروستی ناجێگیرە بەڵام لە ژیاندایە.













گەلەری