AM:09:31:25/04/2025
1252 جار خوێندراوەتەوە
پەیوەندییەکانی نێوان هندستان و پاکستان ئاڵۆزییەکانی زیاتر بووە و لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەی کشمیری هندستان ٢٦ کەس کوژران و هندستانیش پاکستان تۆمەتبار دەکات.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەناڵی جەزیرەی عەرەبی بڵاویکردەوە، ئاڵۆزییەکانی نێوان هندستان و پاکستان زیاتر بووە و هندستان پاکستانی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی کشمیر و پاکستانیش دەڵێت، کە ئەوان هیچ پەیوەندیییەکانیان بە هێرشەکەوە نییە و ئەنجامیان نەداوە.
هاوکات باس لەوەشکراوە،
هەر بەهۆی هێرشەکەوە هەردوو وڵات دەستیان کردووە بە ناردنەوەی نوێنەرەکانی وڵاتی بەرامبەر
و لەگەڵ ئەوەشدا دەروازە سنوورییەکانیان بە رووی یەکتردا داخست.