سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق جەخت لەسەر گرنگی سووتەمەنی بەردینی دەکاتەوە

PM:10:41:24/04/2025

1148 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، جەخت لەسەر گرنگی سووتەمەنی بەردینی دەکاتەوە وەک سەرچاوەیەکی گرنگی وزە و پیشەسازی و وتیشی، لە ساڵانی داهاتووشدا وەک سەرچاوەیەکی گرنگ دەمێنێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی سووتەمەنی بەردینی، وەک سەرچاوەیەکی گرنگی وزە و پیشەسازی.

هەروەها، ئاماژەی بە هەوڵ و پلانەکانی حکومەتی عێراق کرد بۆ فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە بەتایبەتی لە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی خۆردا، کە ئامانجیان بەرهەمهێنانی ١٢ هەزار مێگاواتە، ئەمە جگە لە وەبەرهێنانە گەورەی غاز.

هاوکات، ژمارەیەک پڕۆژە و بەکارهێنانە بەسوودەکان، لە نێویاندا پڕۆژەی یەکگرتووی باشووری عێراق بە هاوکاریی کۆمپانیای تۆتاڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لوتکەی ئایندەی ئاسایشی وزە بە بەشداری وەزیرانی وزە و بەرپرسانی باڵای زیاتر لە ٦٠ وڵات و کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وزەی جیهانی، بە هاوکاری حکومەتی بەریتانیا و ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.













گەلەری