سەردێڕ:

ترەمپ: گفتوگۆی جددی لەگەڵ ئێران دەکەین و کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن

PM:09:52:24/04/2025

992 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی گفتوگۆیەکی زۆر جددی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدات و کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە بڕیارێکی باش لەبارەی ئێران بدەن و کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن و گفتوگۆیەکی زۆر جددیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبینێت پێشکەوتنی گەورە بە ئاڕاستەی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران بەدەست دەهێنن.

وتیشی، زۆر کار دەکەن، ئەم پرسە تایبەتە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات و رەنگە بگەنە بڕیارێکی زۆر باش.













گەلەری