سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە، وەک شایستەیەکی دیموکراسی کە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراقە و پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی خزمەت و پەرەپێدان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
هەروەها، سودانی لە نووسینگەکەی پێشوازیی لە عامری کرد، لە میانی دیدارەکەشدا
باسیان لە دۆخی گشتی وڵات و گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هێزە نیشتیمانییەکان
کرد بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق.
ئاماژەیان بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە پاڵپشتی بۆ بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی
دووپاتکردەوە بۆ بەڕێوەبردنی چەند لیستێک لە هەڵبژاردنەکاندا، کە رەنگدانەوەی نوێنەرایەتیی
هەمەچەشنی پێکهاتەکانییەتی و پابەندبوون بە گەڕانەوە بۆ پێگەیەکی یەکگرتوو لە ژێر
چەتری چوارچێوەکەدا دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان.
هاوکات، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی ئێستا لە
پرسەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و هەماهەنگی هەوڵەکانی نێوان هێزە سیاسییە جیاجیاکان
کردەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی.