سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی کرد کە کۆمەڵەی پزیشکی عێراقی لە بەریتانیا و ئەوروپا کەرەستەی پێویست بۆ نەشتەرگەری لە عێراق دابین بکەن.
ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٤ی نیسانی٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی پزیشکی عێراقی لە بەریتانیا و ئەوروپا کرد، کە لە بەرپرسانی باڵای دامەزراوە پزیشکییەکان لە بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا کاردەکەن.
هەروەها، سودانی سەردانەکەی شاندی کۆمەڵەکەی بەرز
نرخاندووە و رێنماییشی کردووە کە هەموو هاوکارییەکی پێویست پێشکەش بکرێت، لەسەر بنەمای
فەرمانی شاهانە بۆ هاوکاریکردنی پزیشکانی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت سەبارەت بە کەرتی تەندروستی،
دەستکەوتەکانی لە بواری یاسای بیمەی تەندروستی، دۆخی ژێرخانی تەندروستی، تەواوکردنی
دەیان پڕۆژەی وەستاو، پەسەندکردنی رێبازی کارکردنی هاوبەش بۆ نەخۆشخانەکان، و خۆجێیکردنی
پیشەسازییەکانی دەرمانسازی، کە دەکەوێتە چوارچێوەی چەمکی ئاسایشی دەرمان و بەشێکی
گرنگی ئاسایشی نیشتمانی پێکدەهێنێت.
هاوکات، لە میانی کۆبوونەوەکەدا شاندی کۆمەڵەکە
پڕۆژەیەکی هاوبەش و بەردەوامیان لە عێراق پێشنیار کرد بۆ راهێنان و پێشکەشکردنی راوێژکاری
پزیشکی لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا، ئەمە جگە لە راهێنانی پزیشکی عێراقی بۆ ئەنجامدانی
تاقیکردنەوەی زەمالەی بەریتانیا و دابینکردنی کاری خۆبەخشانە لە چوارچێوەی دامەزراوە
تەندروستییەکانی عێراقدا.