سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی؛ بوو بە چەند؟

AM:10:05:24/04/2025

3036 جار خوێندراوەتەوە

‌نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٤٠١ دینار کەمی کردووە و هاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێى تازەترین زانیاریی لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بەراورد بە رۆژى رابردوو ١٠٠ دۆلار نرخەکەى ٤٠٠ دینار نزمبووەوە.

هاوکات، تمه‌نی ئێرانیش له‌ به‌رزیدا مایه‌وه‌ و ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ ٧ ملیۆن و ٣٥٠ هه‌زار تمه‌ن.


نرخی دراوەکانی تر بەم شێوەیەیە:

ملیۆنێک لیرەی سوری بە ١٣٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ٢٥٠ دینار.

١٠٠پاوەن بە ١٩٢ هەزار دینار.

١٠٠دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن ٣٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی.

١٠٠دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨٠٠ لیرەی تورکی.

١٠٠٠کرۆنی نەرویجی بە ١١١ هەزار دینار.













گەلەری