سەردێڕ:

چین: کەی ترەمپ باجەکانی کەمکردەوە، دەرگا بۆ گفتوگۆی بازرگانی کراوەیە

AM:09:56:24/04/2025

728 جار خوێندراوەتەوە

چین دووپاتی کردەوە کە دەرگای دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ واشنتۆن "کراوەیە"، ئەمەش رۆژێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بە ئەگەری کەمکردنەوەی بەرچاوی ئەو باجانەی کرد کە بەسەر پەکیندا سەپێنراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ترەمپ لە لێدوانەکانیدا کە ئامانجی کەمکردنەوەی فشارەکان بوو لەسەر بازاڕە جیهانییەکان کە بەهۆی سیاسەتە بازرگانییە شەڕانگێزەکانییەوە هەژێنراون هەروەها رایگەیاندووە کە هیچ نیازێکی نییە سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی لە کارەکەی دووربخاتەوە.

پەکین بە سەپاندنی باجی تۆڵەسەندنەوە وەڵامی دایەوە بە رێژەی ١٢٥٪ بەسەر بەرهەمەکانی ئەمریکادا، بەڵام دوو رۆژ پێش ئێشتا جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەیە بچێتە ناو دانوستانەکانی بازرگانییەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەکین وتی،  چین هەر لەسەرەتاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ لایەنێک بە سەرکەوتوویی دەرناکەوێت لە شەڕی بازرگانی و شەڕی گومرگیدا و وتیشی، "دەرگا بەڕووی گفتوگۆکانەوە کراوەیە".













گەلەری