سەردێڕ:

روسیا مەرجی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا

AM:09:43:24/04/2025

1052 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، "ئەگەر ئۆکرانیا هێزەکانی لە چوار ناوچەی دیاریکراوی دەستوری بکشێنێتەوە، کۆتای بە شەڕ دەهێنین" وتیشی، سەرۆکی روسیا پشتگیری لە ئاگربەست دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دیمیتری پیسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چوار ناوچەیە لە دەستورەکەیاندا وەک بەشێکی دانەبڕاو لە روسیا جێگیرکراون و وتیشی، بە گونجاوی نازانن وادە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیادا دابنێن.

هاوکات دۆناڵ ترەمیش وتوویەتی، رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا نزیکە و رازیشبووە بەوەی کە دوورگەی کریمیا بخرێتە سەر خاکی روسیا.













گەلەری