سەردێڕ:

مارکۆ رۆبیۆ: هێشتا زۆر دوورین لە هەر جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران

AM:09:32:24/04/2025

732 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران دەبێت دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئەگەر بیەوێت بگاتە رێککەوتن لە دانوستانەكان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە مەترسی شەڕی چەکداری.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنیش لەگەڵ تاران رونیکردەوە، "ئێمە هێشتا زۆر دوورین لە هەر جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، رەنگە ئەنجامنەدرێت، نازانین بەڵام دەمانەوێت بگەینە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ئەم بابەتە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببەین".

ئەوە لەكاتێكدایە، ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەبواری وزەی مەدەنیدایە و هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە هەوڵی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بە پلەيەك نادات كە بۆ دروستكردنی چەکی ئەتۆمی بەركاربێت، ماوەیەكی زۆریشە رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.













گەلەری