سەردێڕ:

بەراورد بە دوێنێ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ٤٠ دۆلار بەرزبووەتەوە

AM:08:48:24/04/2025

34664 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک ٤٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک ٤٠ دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٠٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٠٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٣٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٩ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٧٠٠ هەزار دینارە













گەلەری