AM:08:41:24/04/2025
680 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و٨٣ سەنت نزمبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش نزمبووەوە و بە ٦٢ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری
ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.