سەردێڕ:

رۆبیۆ: ترەمپ سورە لەسەر ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم

PM:09:56:23/04/2025

860 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی رێگری لە ئێران بکات لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەیەوێت کۆتایی بە هەوڵەکانی ئێران بهێنێت بۆ لابردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ بەکارهێنانی سەربازی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران لەلایەن هەر لایەنێکەوە رەتدەکاتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکی روون بۆ هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی هێرشی تاکلایەنە بۆ سەر ئێران.

باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەو فشارانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، بەڵام هێشتا توانای هاوردەکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە لە دەرەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێران لەم دواییانەدا ملیارەها دۆلاری خەرجکردووە بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی، لەوانەش باشترکردنی تەکنەلۆجیای مووشەکی و ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەکانی، ئەمەش نیگەرانی زیاتر لەبارەی رۆڵی ناسەقامگیرکردنی لە ناوچەکەدا دروستدەکات.













گەلەری