AM:09:42:23/04/2025
920 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند، هێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەسەر دەرئەنجامی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ دەزانێت چۆن ئامرازەکانی فشار بە شێوەیەکی گونجاو بەکاربهێنێت و سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران وتیشی، بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕوات.
هەروەها مایک والتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، سەبارەت بە
دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران ئەوەی خستەڕوو، ترەمپ هەڵوێستی زۆر روون بووە کە ئێران
هەرگیز ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت و هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن سەبارەت بە
ئێران، بەڵام ترەمپ پێی باشترە بگاتە رێککەوتن.