سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی

AM:08:46:23/04/2025

45032 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ئۆسنەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیكەی ١٤٩ دۆلار نزمبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٩٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٣١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٥ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینارە














گەلەری