نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژی رابردوو گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٤٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیكەی ١٠٩ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٤٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٢٤ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٦٢٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد
بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی
زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی
و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی
و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٢٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٢٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٥٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٢٥ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٧٢٤ هەزار دینارە