وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەستدەکەن بە قۆناغی سێیەمی تۆمارکردنی بیمەی تەندروستی و هەروەها، سوودەکانی سیستەمی نوێی بیمەی تەندروستی بۆ ئەو کەسانە ئاشکراکرد کە پلانەکە دەیانگرێتەوە و دەشڵێت، داشکاندنی ٪٩٠ لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق، دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی تۆمارکردنی بیمەی تەندروستی راگەیاند و وتیشی، قۆناغی سێیەمی تۆمارکردنی ئەو کەسانەی کە رێکارەکانی بیمەی تەندروستی دەیانگرێتەوە بە هاوکاری دەسەڵاتی بیمەی تەندروستی دەستیپێکردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەم قۆناغە تۆمارکردنی ٤٥٠ هەزار هاوڵاتی لەخۆدەگرێت کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی
دەیگرێتەوە، ٤٥٠ هەزار فەرمانبەر لەگەڵ خێزانەکانیان کە بیمەی ناچاری دەیگرێتەوە،
جگە لەوەش،٦٢ هەزار هاوڵاتی لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتی چاودێریکردنی کەمئەندامانەوە دەیانگرێتەوە.
باسی
لەوەشکرد، کۆی ئەو کەسانەی یاسای بیمەی تەندروستی دەیگرێتەوە هەزار و ٢٠٠ هاوڵاتی
تێپەڕاندووە، داوای لە ئەو کارمەندانەی کە بیمەی ئیجباری لە وەزارەتەکانی حکومەتدا
دەیگرێتەوە، بە خێرایی خۆیان لە پلاتفۆرمی OUR تایبەت بە بیمەی تەندروستی تۆمار بکەن.
هەروەها،
سودەکانی سیستمی تەندروستی نوێ بریتین لەوەی کە دەوڵەت ٪٩٠ـی تێچووی پشکنینی پزیشکی
لە کلینیکەکانی تۆمارکراو لە دەسەڵاتی بیمەی تەندروستی دەگرێتەوە، واتە ئەگەر پشکنینەکە
٢٠ هەزار دیناری تێبچێت، ئەوا هاوڵاتی تەنها ٢ هەزار دینار دەدات، لەکاتێکدا وەزارەت
١٨ هەزار دیناری لە ئەستۆیە، ئەمە جگە لەوەی ٪٥٠ـی یارمەتیی بۆ تێچووی ساڵی ٢٠١٩ـی…
دەرمان، پشکنین، پشکنینی تیشکی و پشکنینی تاقیگەیی.
ئەوەسی
خستەڕوو، سودەکانی سیستمی تەندروستی بریتین لە لەکاتی مانەوە لە نەخۆشخانەکانی حکومی
یان تایبەت بە گرێبەست، کە ئەگەر نەشتەرگەرییەک لە باڵێکی تایبەتدا ئەنجام بدرێت،
ئەوا هاووڵاتی تەنها ٪١٠ـی تێچوونەکەی دەدات، لەکاتێکدا دەوڵەت ٪٩٠ـی لە ئەستۆ دەگرێت،
جگە لەوەش دەوڵەت لە کەرتی تایبەتدا ٪٧٥ـی تێچوونەکەی لە ئەستۆ دەگرێت، هاوڵاتی ٪٢٥ـی
تێچوونەکەی لە ئەستۆ دەگرێت.
ئەوانەشی
بیمەی تەندروستی دەیانگرێتەوە بریتین لەو فەرمانبەرانەی کە ٪١ـی مووچەی مانگانەیان
بەشداری دەکەن، هاوسەرە بێکارەکانیان و منداڵە کەم تەمەنەکانیان و دایک و باوکیان ئەگەر
بێکار بن و خانەنشین نەبن.