سەردێڕ:

پەروەردەی عێراق بەرنامەیەکی تایبەت بۆ خوێندکارانی بەهرەمەند رادەگەیەنێت

PM:01:23:21/04/2025

1168 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، دەستپێکردنی بەرنامەی ناردنی خوێندکاری بەتوانای بۆ دەرەوەی وڵات و دابینکردنی پێداویستییە داراییەکانیانیان راگەیاند، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی زانکۆ لە عێراق تاوەکو دامەزراوەکانیان بتوانن هاوبەشی نێودەوڵەتی کاریگەریان هەبێت لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی کولتووری و توێژینەوەی زانستی هاوبەش.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نەعیم عبودی، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، دەستپێکردنی بەرنامەی ناردنی خوێندکاری بەتوانای بۆ دەرەوەی وڵات و دابینکردنی پێداویستییە داراییەکانیان راگەیاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا بەرپرسیارێتی وەزاری لە بواری خوێندنی باڵا و ژینگەی توێژینەوەی زانستیدا، بەنێودەوڵەتیکردنی پەروەردە و بەستێنەکانی لە بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی بڕیارەکان و دامەزراندنی دیدگای ئەکادیمی کە واقیعی خوێندنی زانکۆ لە عێراق بەرەوپێش دەبات و دامەزراوەکانیان بتوانن هاوبەشی نێودەوڵەتی کاریگەریان هەبێت لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی کولتووری و توێژینەوەی زانستی هاوبەش.

وتیشی، کارە حکومییەکانیان لەسەر بنەمای ستراتیژێکی پێشکەوتنخوازانە کە پشت بە بنەما درێژخایەنەکان دەبەستێت کە ئایندەی نەوەکان و پێداویستییەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی و گۆڕاوەکان و دۆزینەوە جیهانییەکانی زانست لەبەرچاو دەگرێت.

باسی لەوەشکرد، بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتییە پیشەییەکانی، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەیەوێت بەشداری بکات لە دابینکردنی دەرفەتی ستراتیژی بۆ خوێندن لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی گەشەپێدان کە لە پرۆگرامی حکومەت و ستراتیژی نیشتمانی بۆ خوێندن لە عێراقدا دیاریکراون، بە ئامانجی ئەوەی خوێندکارانی عێراقی بتوانن قووڵببنەوە بۆ پسپۆڕییە گرنگەکان لە هۆڵەکانی ناوەندە زانستییە تۆکمەکاندا.

هەروەها، دەستپێکردنی پرۆگرامی سکۆلەرشیپی ساڵی ٢٠٢٥/٢٠٢٦ی بۆ خوێندکارانی بەتوانا لە پسپۆڕییە جیاوازەکان لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی نێودەوڵەتی راگەیاند، کە پێداویستییە داراییە پێویستەکان دەگرێتەوە، دڵنیابوون لە پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ بیانییەکان، و ئاڕاستەکردنی بەشی سکۆلەرشیپ و هاوپێچەکانی رۆشنبیریان بۆ جێبەجێکردن و بەدواداچوون و تەواوکردنی ئەم پرۆسەیە.

روونیشیکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کەمتەرخەمی نەکردووە لە بەهێزکردنی ژینگەی سکۆلەرشیپ و پەروەردەکردنی خوێندکاری بەتوانا و باشترکردنی دەرئەنجامەکان و ئاسانکاری بۆ دەرفەتی داهێنەرانە لە بوارەکانی پەروەردە و فێربوون و راهێنان و پەرەپێدانی توانا ئەکادیمییەکان هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی.













گەلەری