سەردێڕ:

سودانـی چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەرکرد

PM:12:27:21/04/2025

1860 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانـی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد بە مەبەستی هاندانی کارمەندانی پەروەردەیی و راوێژکارانی پەروەردەیی کە لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان کاردەکەن بە شێوەیەک کە کار لەوێ سەرنجڕاکێشتر و بەردەوامتر بکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد بە مەبەستی هاندانی کارمەندانی پەروەردەیی و راوێژکارانی پەروەردەیی کە لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان کاردەکەن بە شێوەیەک کە کار لەوێ سەرنجڕاکێشتر و بەردەوامتر بکات و بەمەبەستی دابینکردنی ستافی پەروەردەیی لەو ناوچانە و پڕکردنەوەی کەمیی تیایاندا.
هەروەها، بڕیارەکانی سودانـی بریتیە لەم خاڵانەی خوارەوە:

١ـ زیادکردنی دوو ساڵی خزمەتی راستەقینە بۆ پێنج ساڵی دووەم دوای تەواوکردنی پێنج ساڵی یەکەمی خزمەت، کە بۆ مەبەستی پاداشت و پلە بەرزکردنەوە و گرێبەستکردن حیسابی بۆ دەکرێت.

٢ـ زیادکردنی کرێی گواستنەوە کە بۆیان تەرخانکراوە بە رێژەی ٪٥٠.

٣ـ بیر لە پێدانی پارچە زەوییەکیان پێبکرێتەوە دوای تەواوکردنی (١٠) ساڵ لە خزمەتی راستەقینە، بەمەرجێک پارچە زەویەکە لە چوارچێوەی ئەو سنوورە جوگرافییەدا بێت کە تێیدا خزمەت دەکەن، بەبێ گوێدانە شوێنی لەدایکبوونیان و رێنماییەکانی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان..

٤ـ دانانی ئەولەویەت لە کاندیدکردن بۆ خولی گەشەپێدان کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێ، وەرگرتنی هاندانەکانی ئەخلاقی فەخری لە رێگەی پێدانی خەڵاتی پێزانینی وەک مەدالیای مامۆستای گوندنشین و رێزلێنانی ساڵانە لە میدیاکان بە ئامانجی تیشک خستنە سەر مۆدێلەکان یان چیرۆکی سەرکەوتن بۆ گۆڕینی ئەو چەشنە نەرێنییە.













گەلەری