PM:12:07:21/04/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، روسیا رەنگە رۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە دانوستانەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رۆژنامەکە ئاماژەی بە دوو ئەرکی چاوەڕوانكراو كردووە كە رەنگە بە مۆسکۆ بسپێردرێت، لە پەیوەندی بەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی واشنتۆن و تاران كە هەوڵدەدەن پێیبگەن.
ئەركی یەکەمیان ئەوەیە، روسیا پەیوەندییەکی بەهێزی
لەگەڵ ئێران هەیە، دەتوانێت ببێتە ئەو شوێنەی یۆرانیۆمی ئاست بەرزی پیتێنراوی ئێرانی
بۆ بگوازرێتەوە، ئەگەر تاران رازی بێت بە گواستنەوەی، وەک گرەنتییەک کە بۆ مەبەستی
سەربازی بەکارناهێنرێت، لە چوارچێوەی چارەسەرێك
كە سزاکانی لەسەر هەڵبگيرێت.
ئەرکی دووەم ئەوەیە، مۆسکۆ ببێتە ناوبژیوان لە
حاڵەتی پێشێلکردنی رێککەوتنەکەدا، بەتایبەتی لەلایەن ئەمریکاوە.