AM:10:47:21/04/2025
960 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری دارایی سودانی رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران دەستەبەر کراوە و هیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت و هاوکات تێچووی پڕۆژەکانیش دابین کراوە، وتیشی، تێچووی مووچە و پڕۆژەکان ١٦٠ ترلیۆن دینارە و بودجەی عێراق لە خراپترین حاڵەتیشیدا دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە دەستەبەربکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، سەرەڕای ئاستەنگی ئابوری جیهانی و دابەزینی نرخی نەوت بەڵام حکومەتی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی توانای دابینکردنی مووچە و تێچووی پڕۆژەکانی هەیە و هیچ کورتهێنانێک دروست نابێت.
وتیشی، بۆ دابینکردنی مووچە و تێچووی پرۆژەکان
عێراق پێویستی بە ١٥٠ بۆ ١٦٠ ترلیۆن دینارە و بودجەی عێراقیش لە خراپترین بارودۆخدا
نزیکەی ١٦٠ ترلیۆن دینارە و لە باشترین دۆخیشدا ٢٠٠ ترلیۆن دینارە و دەتوانێت بڕی
تێچووی مووچە و پڕۆژەکانیش دابینبکات.
هاوکات باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق هەردەم
لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت وەک
داهاتی سەرەکی و وتیشی، ئەم ناجێگیریەی لە ئابوری جیهاندا دروست بووە لە داهاتوودا
ئاسایی دەبێتەوە و ئاستەنگەکانی بەردەم نەوتیش نامێنێت.