AM:10:29:21/04/2025
1364 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دەستیکرد بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای زیقار.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕی ٢.١٩٥ ترلیۆن دیناری تەرخانکرد بۆ جێبەجێکردنی هەر سێ پرۆژە ستراتیژییەکە لە پارێزگای زیقار.
هاوکات لە
راگەیەندراوێکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆژەکان
بریتین لە: "پڕۆژەی وێستگەی کارەبای خولی تێکەڵاوی ناسریە، بە توانای ٩٢١ مێگاوات،
بە بەکارهێنانی غازی سروشتی؛ دووەمیان پڕۆژەی شاری پزیشکی یەکگرتووە لە ناسریە، کە
حەوت نەخۆشخانە لەخۆدەگرێت کە توانای کۆی گشتی ٧٠٠ قەرەوێڵەیان هەیە؛ و سێیەمیان پڕۆژەی
ژێرخانی قەزای سوق شویخە".